کوردستانی
لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا و کەسێک بریندار بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا و کەسێک بریندار بوو.
کەمێک لەمەوبەر و لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر کەسێک بەسەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، رووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر و شەقامی 60 مەتری روویدا لەنێوان سێ کەسدا، بەو هۆیەوە کەسێک بەسەختی بریندار بوو و راستەوخۆ گەیەنرایە نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، رووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر و شەقامی 60 مەتری روویدا لەنێوان سێ کەسدا، بەو هۆیەوە کەسێک بەسەختی بریندار بوو و راستەوخۆ گەیەنرایە نەخۆشخانە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری رووداوی تەقەکردنەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


