کوردستانی
مووچەی ئەم چینە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم رایدەگەیەنێت شایستەی دارایی وانەبێژانی سنووری سلێمانی لە رۆژانی داهاتوودا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 29ی نیسانی 2023 کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژانی رابردوودا پەیوەندیم کرد بە دکتۆر ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی و پێی راگەیاندم کە دابەشکردنی چەند دەستە و گرووپێک ماوە کە لە هەفتەی رابردووەوە بەردەوامە و سبەی تاوەکو دوو سبەی دابەشکردنەکەی کۆتایی پێدێت".
باسی لەوەشکرد "دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی ئەو چەند گرووپ و دەستەیە، شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت و بۆی هەیە لە رۆژانی داهاتوودا پرۆسەکە دەستپێبکات".
ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی 35 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەن و مامۆستای وا هەیە نزیکەی 10 ساڵە وانەبێژە.
بیروڕا


