کوردستانی
لەبارەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەتەوە وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مامەڵەکردن بە چەکەوە بڕیارێکی دەرکرد و رایدەگەیەنێت کە دوا وادەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت رۆژی 21ی تەمووزی ساڵی 2023یە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هاوڵاتییان تاوەکو رۆژی 21ی تەمووزی ساڵی 2023 دەبێت چەکە بێ مۆڵەتەکانیان رادەستی بنکەکانی تۆمارکردنی ناوچەکانیان بکەنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئەو وادەیە گەر هەر کەسێک چەکی پێبگیرێت کە بەبێ مۆڵەتبێت ئەوا بۆ ماوەی یەک تاوەکو سێ ساڵ دەستگیردەکرێت و پێبژاردنی دوو ملیۆن دینار تاوەکو سێ ملیۆن دیناری پێدەکرێت".
باسی لەوەشکردووە "ئەو کەسانەی چەکەکانیان تۆمارکران ئەوا دەستیبەسەردا ناگیرێت بە مەرجێک نەیباتە دەرەوە و هەڵیبگرێت لەگەڵ خۆیدا، دواتر دەتواندرێت مۆڵەتی بۆ وەربگرێت یاخود بیفرۆشێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


