کوردستانی

لە سلێمانی تەقەکەرێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی تەقەکەرێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردبی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە تەقەی کردبوو، دەستیش بەسەر ئەو چەکەدا گیرا کە تەقەی پێکردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی له‌ سنووری‌ گه‌ڕه‌كی‌ رزگاری‌ ده‌نگی‌ ته‌قه‌ بیسترا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس شوێن ده‌نگی‌ ته‌قه‌كه‌ كه‌وتن‌و توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار تەقەی پێکردبوو، لەئێستادا تۆمەتبار (م، ع، م) لەدایکبووی 2001 بەبڕیاڕی بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan