کوردستانی

ئاگادارییەکی گرنگ بۆ شۆفێران لەبارەی کامێراکانی هاتوچۆوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەکی گرنگ بۆ شۆفێران لەبارەی کامێراکانی هاتوچۆوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکاتەوە لە سبەینێوە تایبەتمەندی سزادان لەرێگەی کامێراکانی چاودێری خێرایی، لەسەر نەبەستنی پشتێنەی دڵنیایی وەبەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی لێخوڕین چالاک دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "سەرجەم شوفێرانی ئاگاداردەکەینەوە کەوا لەرۆژی 2023/5/1 تایبەتمەندی سزادان لە رێگەی کامێراکانی چاودێری خێرایی، لەسەر نەبەستنی پشتێنەی دڵنیایی و بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی لێخوڕین، چالاک دەکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەر شوفێرێک ئەو سەرپێچیانە بکات سزادەدرێت لەسەری، بۆیە داوا لە هەمووان دەکەین کە بۆ سەلامەتی پابەندی یاساکان بن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan