کوردستانی
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ مەودا: رووداوێكی كوشتن روویدا و تۆمەتبار دەستگیركراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی رووداوێكی تەقەكردن روویداوە تێیدا كەسێك كوژراوە و بكوژیش لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی نیسانی 2023 لە گەڕەكی خەباتی شاری سلێمانی رووداوێكی تەقەكردن روویداوە، تێیدا برایەك برا گەورەكەی خۆی كوشتووە و پاشان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە".
لە لێدوانەكەیدا وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی "كوژراوەكە لەدایكبووی 1982ە و برا بچوكەكەی كە بكوژەكەیە لەدایكبووی 1996ە و كارەكە بە چەكی جۆری كڵاشنیكۆڤ روویداوە، لەئێستاشدا كەسی تۆمەتبار دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا ئەنجامدەدرێت".
س.ر

بیروڕا