کوردستانی

دوو بازرگانیی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بازرگانیی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشى راپەڕین دوو بازرگانیى مادەى هۆشبەر دەستگیردەکات و دەست بەسەر بڕێکى زۆر لە جۆرە جیاوازەکانی ئەو مادانەدا دەگرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30 ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشى راپەڕین رایگەیاند "لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری ورد لە پێناو ئارامی کوردستان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە مادەیەکی هۆشبەر کە زیان بە کۆمەڵگە و ئابووری وڵاتەکەمان دەگەیەنێت دواى وەرگرتنى رەزامەندى دادوەرى دادگاى لێکۆڵینەوەى رانیە لە رێکەوتی 27ی نیسانی 2023 دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد، بە ناوەکانى:
(ک. م. ق) لە رەگەزى مێ.
( ح. م. م) لە رەگەزى نێر.

ئاماژە بەوەشکراوە "دەستگیرا بەسەر بڕى (24،195) گرام لە جۆرە جیاوازەکانی مادەى هۆشبەر کە مەبەستیان بووە بازرگانی پێوەبکەن".

جۆر و بڕی مادە هۆشبەرەکان:
-‌ بڕى (18،500) گرام (مادەی کریستاڵ).
- بڕى (4،500) گرام (مادەی حەشیش).
- بڕى (195) گرام (مادەی جامایکاى گیایی).
- بڕى (1000) گرام (مادەی هێرۆین).

ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتباران بە مادەى (26) لە یاساى (بەرەنگاربوونەوەى مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان) راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکان بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan