کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت کە چەند باندێکمان دەستگیرکردووە کە خوێندکارانیان فریوداوە بە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بۆ گزیکردن.
 
ئەمڕۆ 30ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند "لە رۆژەکانی رابردوودا لەسەر سکاڵای یاسایی وەزارەتی پەروەردە، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی چەندین باندمان دەستگیرکردووە".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو باندانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، قوتابیان و خوێندکارانیان فریوداوە بە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بۆ گزیکردن".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "سکاڵاکار دەبین لەسەر هەر کەس و باندێک بەمەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەریی، هەر لایەنێکیش بانگەشەی نایاسایی لەبارەی تاقیکردنەوەکانەوە بکات، رووبەڕووی دادگای دەکەینەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan