کوردستانی
شەقامێکی سەرەکیی سلێمانی دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی کارکردن لە یەکتربڕی ئارامدا، سبەی 1ی ئایار شەقامی سەرەکیی لە گەڕەکی مامەیارەوە سایدی بەرەو شەقامی مەلیک محمود دادەخرێت.
ئەمڕۆ 30ی نیسانی 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە سبەی دووشەممە بەرواری 1ی ئایاری 2023، شەقامی سەرەکیی لە گەڕەکی مامەیارەوە سایدی بەرەو شەقامی مەلیک مەحمود دادەخرێت".
باسی لەوەشکردووە "هۆکاری داخستنی ئەم شەقامە سەرەکییە بەسەر هاوڵاتییاندا کارکردنە لە یەکتربڕی ئارام، کە ماوەی چەند مانگێکە بەردەوامە".
سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی وتوشیەتی "سوپاسی هاوڵاتییان دەکەین بۆ پابەدبوونیان و هاوکاری تیمەکانمان".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


