کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دوای 32 تاوانی دزیکردن دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دوای 32 تاوانی دزیکردن دەستگیرکرد
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن کە پێشتر 32 تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە.
 
ئەمڕۆ 30ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی ناوانی سلێمانی و نوسینگەی رزگاری توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە دانی بەوەداناوە پێشتر 32 تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دوای ئەوەی سکاڵای چەند شۆفێرێکیان پێگەیشت کە جامی ئۆتۆمبێلەکانیان شکێندراوە یاخود  کراوەتەوە و پارەی لێدزراوە، دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر رووداوەکان و دواتر توانیان کەسی تاوانبار بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو تۆمەتبارە ناوی (س، ا، ح)ە و لەدایکبووی ساڵی 1989یە، بەبڕیاری دادوە و بە مادەی 446 لە یاسای سزادان راگیراوە و دانی ناوە بەوەی کە هەستاوە بە ئەنجامدانی 32 تاوانی دزیکردن". 

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan