کوردستانی

تۆمەتبارێک لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەستگیرکرا
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە لەسەر کەیسی شکاندنی کۆمەڵێک کێلی گۆڕ لە هەردوو گۆڕستانی شێخ ئەحمەد و گۆڕستانی سەید عومەر، هەروەها قورئانیشی سووتاندووە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی لە هەردوو گۆڕستانی شێخ ئەحمەد و سەید عومەر لە شاری هەولێر کۆمەڵێک کێلی گۆڕ شکێندرا و قورئنێکیش سوتێندرا، تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کرد".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای وەرگرتنی زانیاریی ورد و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش توانییان کەسێک دەستنیشانبکەن بەناوی (ح، ص، م، ط) کە لەدایکبووی ساڵی 1986ە و دانیشتووی گەڕەکی سێبەردانی هەولێرە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوێنێ یەکشەممە، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan