کوردستانی
بەهۆی شەڕە چەقۆوە 11 کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لە کافتریایەکی دوزخورماتوو بەهۆی شەڕە چەقۆوە 11کەس برینداربوون و هەندێکیشیان برینەکانیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لەیەکێک لە کافتریاکانی قەزای دوزخورماتوو، شەوی رابردوو شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند کەسێکدا روویداوە و لە ئەنجامدا 11 کەس برینداربوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی سەختی چوار لە بریندارەکانەوە، راستەوخۆ رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوک کراون و دوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان شەش تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکرد.
زانیارییەکان ئەوەدەخەنەڕوو، ئەو گەنجانەی کە بریندارن و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە لە پێکهاتەی تورکمانن.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


