کوردستانی
کوێستان محەمەد: دەمانەوێت کرێکارانیش مافی خانەنشینییان هەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی رایگەیاند، بۆ ئەوەی کرێکارانیش وەک فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی مافی خانەنشینییان هەبێت، رەشنووسی یاسای خانەنشینیی و دەستەبەرکردنی کۆمەڵایەتییان بۆ ئامادەکراوە.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند "بۆ کرێکارانی هەرێمی کوردستان هەمیشە کارمان لەسەر ئامادەکردنی یاسای کاری تایبەت کردووە، هەتا بەرژەوەندیی کرێکارانمانی تێدا پارێزراوبێت".
باسی لەوەشکردووە "باشترین نموونەی داکۆکیکردنی وەزارەتەکەمان لەسەر پاڵپشتیکردنی خەباتی کرێکاران، دەستنیشانکردنی پشکنەری تایبەتە لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای کار و دڵنیابوون لە پارێزراویی مافی کرێکاران ".
لە راگەیەندراوەكەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیدا هاتووە "بۆ ئەوەی کرێکارانیش وەک فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی مافی خانەنشینیی و هەموو ئیمتیازاتەکانی دیکەیان هەبێت، وەزارەت رەشنووسی یاسای خانەنشینیی و دەستەبەرکردنی کۆمەڵایەتیی بۆ کرێکاران ئامادەکردووە ".
جەختیشکردووەتەوە "بۆ گەیشتنە ئەم ئامانجەش، وەزارەتەکەمان هەستاوە بە زیادکردنی ژمارەى پشکنەرانى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى و هێنانەکایەى بەرێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى لە ئیدارە سەربەخۆکان و کردنەوەى بەشى دەستەبەرى کۆمەڵایەتىی لە قەزاکان بۆ زیادکردنى ژمارەى سەردانەکان و دەستەبەرکردنى مافی هەموو کرێکارانى کەرتى تایبەت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


