کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین و هەورەبروسکە دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: بارانبارین و هەورەبروسکە دەستپێدەکات
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت کە کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
 
ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئاسمانی ئەمڕۆ نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو".
 
باسی لەوەشکردووە "لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆە تاوەکو ئێوارە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوە باران و هەورەبروسکە هەیە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پلەکانی گەرمان بە نزیکەیی دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانی گەرمای دوێنێ و لە ناوچە شاخاوییەکان نزیکەی پێنج پلە دادەبەزێت".
 
وتوشیەتی "کەشوهەوای سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەنزیکەیی یەک بۆ دوو پلە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan