کوردستانی
نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت جارێکی دیکە نرخی بەنزین روو دابەزین دەکات و بۆ هەر جۆرێکی بەنزین بڕین 25 دینار لە نرخەکەی کەمدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئایاری 2023 بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئەم ئێوارەیە نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین (سۆپەر، موحەسەن، نۆرماڵ) و گاز دادەبەزێت".
باسی لەوەشکردووە "هەریەک لە جۆرەکانی بەنزین بە بڕی 25 دینار هەرزاندەبێت و هەر لیترێک بەنزینی سۆپەر دەبێتە هەزار و 200 دینار و موحەسەن دەبێتە هەزار و 50 دینار و نۆرماڵیش دەبێتە 850 دینار".
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "سەبارەت بە نرخی گاز، زیاتر لە بەنزین نرخەکەی هەرزان دەبێت و بۆ هەر لیترێکی 50 دیناری لێبووەتەوە و بەم شێوەیەش نرخی لیترێک گاز دەبێتە 750 دینار".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


