کوردستانی

یەکێتی و گۆڕان سەبارەت بەچی کۆبوونەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و گۆڕان سەبارەت بەچی کۆبوونەوە؟
مەودا میدیا - 
 
 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە دەباشان کۆبوونەوە و هەردوو لا جەختیان کردەوە کە دەبێت تەبایی نێوخۆیی بەرپا بکەن و باسیش لە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئایاری 2023 لە دەباشان، هەریەکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە و بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە پیرۆزباییان لە کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان کرد و جەختیشیان لە جێبەجێکردنی یاسای کاری نوێ کرد بۆ باشترکردنی گوزەرانی ئەو چینە.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان کرا بە وردیی و هەردوولا جەختیان کردوە کە ئەم رەوشە سیاسییەی ئێستا لە هەرم دەگوزەرێت، نە لە بەرژەوەندی خەڵکە و نە جێی رەزامەندی هیچ لایەنێکیشە.
 
هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەمووان هەوڵی باشترکردن و رێکخستنەوەی نێوماڵی کورد بدەن و تەبایی نێوخۆیی بەرپا بکەن.
 
لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە یەکێتی و گۆڕان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەردوولایان تەباتربن و پلانی رێکخستنەوەی پەیوەندییەکان دابڕێژنەوە، بەشێوازێک کە لە ئاستی چاوەڕوانی هاوڵاتییاندا بێت و لەگەڵ ئەم قۆناغ و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکاندا بگونجێت.
 
لەبارەی خزمەتگوزارییەوە رایانگەیاند " خزمەتگوزارییەکان لەو ئاستەدا نییە کە پێشتر پلانی بۆ دانراوە و ئەمەش پێویستی بە پێداچوونەوە و هەڵوەستە کردن هەیە لەپێناو باشتر کردنییان و دەبێت سیاسەتێکی نوێ هەبێت کە جیاکاری و ناعەدالەتی نەهێڵرێت".
 
لە درێژەی کۆبوونەوەکەشیاندا هەردوولا سووربوون لەسەر ئەوەی کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوانەکەوێت و چی زووە رێککەوتن و سازشی لەبارەوە بکرێت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan