کوردستانی
لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان داوایەک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێکییان واژۆکردووە و داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن کە داشکاندن بۆ قەرزی کەڵەکەبووی سەرپێچی لە لێخوڕین و ساڵانەی ئۆتۆمبێل بکەن.
هۆشیار ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیازێکمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە لەبارەی داشکاندن بە رێژەی لە 20% بۆ ئەو شۆفێر و خاوەن ئۆتۆمبێلانەی کە قەرزی کەڵەکەبووی سەرپێچی لە لێخوڕین و ساڵانەی ئۆتۆمبێلیان لایە".
ئاماژەی بەوەشکرد "نووسراوی فەرمیمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و داواکارییەکەمان تیادا خستووەتەڕوو، چاوەڕێی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیران دەبین لەبارەی ئەو بڕیارەوە".

بیروڕا