کوردستانی

کۆمەڵی دادگەری بڕیاری کشانەوەیدا لە پەرلەمان و حکومەتە خۆجێییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمەڵی دادگەری بڕیاری کشانەوەیدا لە پەرلەمان و حکومەتە خۆجێییەکان
مەودا میدیا-

کۆمەڵی دادگەری بڕیاری کشانەوەیدا لە پەرلەمان و حکومەتە خۆجێییەکان و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریش دەڵێت "تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانییش هەر ماوەیان بەسەرچووە".

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند "لەلای هەموو لایەک ئاشکرایە کە لە سۆنگەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان و بە ناچاریی درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکانەوە لەکەیەکی گەورە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان پەیدابووە، ترسی جدیش بەهۆی کێشە و قەیرانەکانەوە لەسەر قەوارەکەش دروستبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەلایەکی دیکەشەوە تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانییش هەر ماوەیان بەسەرچووە، لەو رووەوە لە پەرلەمان جیاوازیی نییە، بۆیە بە پێویستمان زانی لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەمڕۆدا سەرجەم نوێنەرانمان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan