کوردستانی
دوو تیرۆریست لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی دوو داواکراوی لە یاسا هەڵاتووی بەپێی مادەی چواری تیرۆر راگەیاند کە لە عیراقەوە داواکرابوون.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بەدواداچوون و کارکردنی بەردەوام بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان ، بەڵگەمان دەستکەوت لەسەر بوونی دوو تیرۆریستی لە یاسا هەڵهاتوو کە لە شارەکانی عیراقەوە هاتوونەتە شارەکانی هەرێم بە مەبەستی خۆحەشاردان".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە هەماهەنگی و هاریکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و دەزگا هەواڵگرییەکانی عیراق هێزەکانمان لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکرد و سەرەنجام لە شەوی یەکشەممە رێکەوتی 30ی نیسانی 2023 لە دوو هەڵمەتی جیادا هەردوو تیرۆریست (س ، م ، ع ) و (ر ، م ، ع )کە داواکراوبوون بە مادەی چواری تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی دەستگیراکران کە یەکێک لە داواکراوان بە برینداری دەستگیرکرا و ئەم کەیسەش دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر رادەستی دەسەڵاتی دادوەری عیراق دەکرێتەوە".
س.ر

بیروڕا