کوردستانی

محەمەد حەکیم: هەیبەت و قورسایی قەوارەی هەرێمی كوردستان لەق بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەد حەکیم: هەیبەت و قورسایی قەوارەی هەرێمی كوردستان لەق بووە
مەودا میدیا-

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایدەگەیەنێت بە بڕیاری کشانەوەی کۆمەڵی دادگەری دەستی لە 17 پلە هەڵگرتووە، ئاماژەی بەوەشکرد هەیبەت و قورسایی قەوارەی هەرێمی كوردستان لەق بووە.

محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کشانەوەی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی و حکومەتە خۆجێییەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند "پیرۆزبایی لە جەماوەری كوردستان و كادیرانی كۆمەڵ دەكەم بۆ ئەم بڕیارە، بڕیارەكە پێشنیازی مامۆستا عەلی باپیر بوو، كۆمەڵی دادگەری پلە و پۆستەكانی بۆ خزمەتكردن بەكارهێناوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەم بڕیارە كۆمەڵی دادگەری دەست لە 17 پلە هەڵدەگرێت، نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە رێككەوتنی لایەنەكان بێئومێدبوون، هەڵوێستەكەی كۆمەڵ دەبێتە پاڵنەر و فشار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن".

دەشڵێت "ئێمە حزبی سیاسیین و لە پڕۆسەی سیاسی نەكشاوینەتەوە، هیچ گرەنتییەك نییە كە لەمساڵدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، هەروەها ململانێی پارتی و یەكێتی گەیشتووەتە ململانێی ئەمنی، هەیبەت و قورسایی قەوارەی هەرێمی كوردستان لەق بووە".

وتیشی "ئێمە دەمانەوێت چوار ساڵ جارێك هەڵبژاردن بكرێت، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە هەڵبژاردن ناترسێت، چاوەڕێ دەكرێت لە بەغدا تانە لە یاسای هەڵبژاردنی هەرێم بدرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan