کوردستانی

هاوڵاتییەک بە فیشەک کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک بە فیشەک کوژرا
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە  لە ناوچەی زەرداو لە سنووری قەزای کفری بەهۆی کێشەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە هاوڵاتییەک کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئایاری 2023  لە ناوچەی زەرداو لە سنووری قەزای کفری بەهۆی کێشەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە هاوڵاتییەک بە دەمانچە کوژرا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (حاجی نوری)یە، کێشەیان لەگەڵ بنەماڵەیەکدا هەبوو و پشێتر لە هەردوو بنەماڵە کوژراو هەبووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan