کوردستانی
نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاری‌کرا و بەرنامەی کارپێکردنی گۆڕا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی نیسان له شاری سلێمانی له‌نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و (500) دیناره و خشته‌ی پێدانی كاره‌با گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.
قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتییان له مانگی نیسان له‌نێوان (100) بۆ (120) کاتژمێردا، نرخی هه‌ر کاتژمێرێک بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به 45 دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان له نێوان چوار هه‌زار و بۆ پێنج هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت".

ئاماژە بەوەکراوە "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با تا (2023.5.15) له کاتژمێر (01:00)ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ کاتژمێر (01:00) شه‌و ده‌بێت و دواتر له کاتژمێر (07:00) بۆ کاتژمێر (8:30) سه‌رله‌به‌یانی موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینده‌كه‌ن، ته‌نها له رۆژانی هه‌ینی نه‌بێت كه له کاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆوه كاره‌با ده‌ده‌ن به هاوڵاتییان".
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاوڵاتییان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
س.ر
س.ر
بیروڕا