کوردستانی

گوندێکی پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گوندێکی پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە  بە درۆن گوندی گەڵاڵە لە سنووری قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی دووجار بۆردوومانکرا، قایمقامی قەزای ماوەت زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئایاری 2023 بە درۆن گوندی گەڵاڵە لە سنووری قەزای ماوەت دووجار بۆردوومانکرا".

قایقامی قەزای ماوەت ئاماژەی بەوەشکرد "بۆردوومانەکە کۆتایی هاتووە و هاوڵاتییان سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانی نییە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan