کوردستانی
گەرمایەکی بەهێز دەگاتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزاییەکی کەشناسی پێشبینی هاتنی گەرمایەکی بەتین دەکات بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ئاماژە بەوەشدەکات لە رۆژی هەینییەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژی یەکشەممەوە 30ی نیسانی 2023 بەهۆی ئەو بارستە هەوا ساردەی کە دابەزیووەتە سەر ناوچەکان و پلەی گەرما بۆ چەند پلەیەک نزمبوونەوە ئەم نزمبوونەوە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 4/5/2023 بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەم شێوە ئیستا و هەندێک لە رۆژەکان 1بۆ2 پلەیەک بەرزدەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە رۆژی هەینی 5/5/2023 شەپۆلێکی گەرما کە لە باکووری ئەفریقاوە سەرچاوە دەگرێت دەگاتە ناوچەکانمان و پلەی گەرما دەست بە بەرزبونەوە دەکات و هەست بە گەرمای بەتین دەکرێت و ناوبەناو خێرایی با زیاد دەکات و خێراییەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە و لە ناوچە شاخاوییەکان خێراێی با زیاترە".

س،ر
بیروڕا