کوردستانی

تەقەکەرێک لەم شارەی هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقەکەرێک لەم شارەی هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لە قەزای سەیدسادق راگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی له‌ناو قەزای سەیدسادق ده‌نگی‌ ته‌قه‌ بیسترا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس شوێن ده‌نگی‌ ته‌قه‌كه‌ كه‌وتن‌و توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربکرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار تەقەی پێکردبوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ی، أ، ک) لەدایکبووی 2001 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan