کوردستانی
فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەوە لە دادی فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە دادگای فیدراڵی سکاڵامانکردووە سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ 2ی ئایاری 2023 زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڵێ سکاڵامان لە دادگای فیدراڵی تۆمارکردووە سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێم بەوهۆیەی کۆمەڵێکی زۆر کەموکوڕی تێدایە".
باسی لەوەشکرد " کۆمەڵێک مادەمان دیاریکردووە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری تێدا بکرێت و گەر هەڵبژاردن بەو یاسایە بکرێت ئەوا پڕدەبێت لە کەموکوڕی".
ئەوەشی خستەڕوو "دوو ساڵە بەهەموو هەوڵێکمان بۆ هەموارکردنەوەی ئەو یاسایەیە، بەڵام وەک ئەوەی پێشتر لەگەڵ پارتی رێککەوتبووین کە لە کابینەی نۆی حکومەتدا هەمواری بکەینەوە بەڵام پارتی نەهاتووەتە پێشەوە".
ویشی "عیراق پێنج هەڵبژاردنی ئەنجامداوە و لە هەر پێنجیاندا یاسایەکی تایبەتی بۆ دەرچووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ماوەی 31 ساڵە وەک خۆیەتی".
بیروڕا


