کوردستانی

زیندانییەک لە کۆیە هەڵهات

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیندانییەک لە کۆیە هەڵهات
مەودا میدیا -
 
لەکاتی گواستنەوەی زیندانییەک لە بنکەیەکی پۆلیسەوە بۆ ئاسایش لە ناوەندی قەزای کۆیە هەڵهاتووە و تاوەکو ئێستاش دەستگیرنەکراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئایاری 2023 تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە رایگەیاند "لەکاتی گواستنەوەی زیندانییەکدا لە بنکەیەکی پۆلیسەوە بۆ ئاسایش، هەڵهاتووە لە دەستی هێزەکانی پۆلیس".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو تاوانبارە لەلایەن ئاسایشەوە تۆمەتی دیکەی لەسەربووە و دۆسیەکەی لای پۆلیس داخراوە، ئەمڕۆ بەوهۆیەوە لەدەست هێزەکانی پۆلیس هەڵهاتووە".
 
ئیقمقامی کۆیە ئەوەشی خستەڕوو "بۆ دۆزینەوەی و بردنی بۆ بەردەم دادگا، هەموو هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکراونەتەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan