کوردستانی
پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت دوای ئەوەی فەرمانی هەرێمی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە دەرچوو، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی هەریەک لە ساڵەکانی 2020 و 2021ی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە وەزارەت.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئایاری 2023 وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە واژوو لەسەر خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی هەریەک لە ساڵەکانی 2020 و 2021ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا ".
عیسا عوزێر بە وەزارەتی پێشمەرگەی راگەیاندووە "هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو بەزووترین کات خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی 70 و 80ش وەک دیوانی وەزارەت، فەرمانی پلەبەرزکردنەوەکە ئەوانیش بگرێتەوە ".
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە وتوشیەتی "بۆ ئەوەی پلە بەرزکردنەوەکە خشتەکانی نەورۆز و ئەیلولی ساڵی 2022 و نەورۆزی ساڵی 2023ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگرێتەوە، لەکاتێکی گونجاودا و بەپێی پێویست فەرمانی پلە بەرزکردنەوە بۆ ئەوانیش دەردەچێت ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


