کوردستانی
هێلکەکەی مانگی رەمەزان ئەم هەفتەیە دەگاتە هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو هێلکەیەی کە بڕیاربوو لە مانگی رەمەزاندا دابەشبکرێت لەم هەفتەیەدا دەگەتە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئایاری 2023 شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هێلکەیەی کە بڕیاربوو لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا دابەشبکرێت بڕیارە لە سێ رۆژی داهاتوو یاخود لەم هەفتەیەدا بگاتە دەستمان".
ئەوەشی خستەڕوو "دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی نیسان بەرەو کۆتایی دەچێت و تاوەکو ئێستا %80 کۆتایی هاتووە".
ئماژەی بەوەشکرد "هەر لەگەڵ گەیشتنی ئەو هێلکەیەی کە بڕیار وابوو لەمانگی رەمەزاندا بگاتە دەست هاوڵاتییان راستەوخۆ لەرێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشدەکرێت".
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاروابوو لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی ئازاردا نیشاستە و هێلکە و ماکەرۆنی و ئاردی سفر دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەکی بارکردن گرفت دروستبووە و تاوەکو ئێستا هێلکەکە نەگەیشتووە.
بیروڕا


