کوردستانی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: نەخۆشخانەکەمان پڕبووە لە نەخۆش
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی نەبوونی کارمەندی پێویستەوە ناتوانین چارەسەری منداڵان بکەین و نەخۆشخانەکەمان پڕبووە لە نەخۆش.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئایاری 2023 پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند "نەخۆشخانەکەمان پڕبووە لە نەخۆش و بەمشێوەیە ناتوانین چارەسەری منداڵانی هاوڵاتییان بکەین".
باسی لەوەشکردووە "نەخۆشخانەکەمان لەئێستادا بەهیچ جۆرێک ناتوانێت منداڵی زیاتر وەربگرێت، تەها سێ کارمەند دەبێت چارەسەری زیاتر لە 50 نەخۆش بکات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "چوار ساڵە هاوار دەکەین، تکایە کارمەند و پەرستارمان بۆ دابمەزرێنن، خەمی منداڵی ئەو خەڵکەمانە کە نەخۆشن و پێویستییان بە یارمەتییە".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی وتوشیەتی "دوو قاوشمان هەیە توانای وەرگرتنی زیاتر لە 60 نەخۆشییان هەیە، بەڵام داخراوە و ناتوانین منداڵی نەخۆشی لێ دابنێین لەبەر نەبوونی کارمەندی پێویست".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


