کوردستانی

بەتۆمەتی دزیکردن بەڕێوەبەری کارەبای کەرکوک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەتۆمەتی دزیکردن بەڕێوەبەری کارەبای کەرکوک دەستگیرکرا
مەودا میدیا -
 
دەستەی دەستپاکی عیراق رایدەگەیەنێت هەریەک لە بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکوک و دوولە فەرمانبەرانی بە تۆماتی بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی و دزیکردن دەستگیرکراون.
 
دەستەی دەستپاکی عیراق رایگەیاند "بەڕێوەبەری کارەبای کەرکوک و دوو فەرمانبەری دیکەی بەتۆمەتی بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی و دیزکردن دەستگیرکراون ".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو تۆمەتبارانە بۆ بەرژەوەندی تاکی خۆیان پارەی وزەی کارەبای یەکێک لە کارگەکانی ئاوی خواردنەوەیان بەکارهێناوە ".
 
دەستەی دەستپاکی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو "دۆسیەی یەکێک لە تۆمەتبارەکانی کەیسەکە خراوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بە دەستپاکی لە دادگای کەرکوک بە مادەی 340 دەستگیرکراوە و هەردوو تۆمەتبارەکەی دیکەش بە دەستەبەری دارایی (کەفالەت) ئازادکراون ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan