کوردستانی

ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی دەربارەی دەستگیرکردنی  ئارام حەسەن و  شەرمین عەلی  فەرمانبەری پێشووی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەربارەی کەیسی هەردوو راگیراو (ئارام حەسەن و  شەرمین عەلی) بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە کە دۆسیەی ناوبراوان هیچ پەیوەندییەکی بە کاری رۆژنامەوانی و رێکخراوەیی و ئازادی رادەربڕینەوە نییە، وەک هەندێک کەس و لایەن و بەناو چالاکوان باسی دەکەن و ئامانجیان چەواشەکردنی رای گشتییە، هەردوو ناوبراوان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە مادەی (431)ی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون، چونکە فەرمانبەری حکومەتن و هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان روونە".

ئاماژە بەوەکراوە "لە ماوەی رابردوودا خۆیان و پەڕاویان خراونەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و بەڕێزیان بینیونی و وتەیانی وەرگرتووە و هەموو رێکارێکی یاساییان بۆ گیراوەتەبەر، دەزگای ئاسایش تەنها لایەنی جێبەجێکاری یاساییە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بۆ بەرچاوڕوونی هەموو لایەک لە رێکەوتی 2023/5/2 رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی راگیراوان سەردانی گرتووخانەی ئاسایشیان کردووە و چاویان بەسەرجەم راگیراوان کەوتووە و لە نێویشیاندا هەردوو ناوبراوانیان بینیوە، لە چەند رۆژی رابردووشدا کەسە نزیکەکانیان سەردانیان کردوون و چاوپێکەوتنیان هەبووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan