کوردستانی
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە چەندین کاری دزیکردنی ئەنجام داوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نووسینگەی ناوبازاڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوەو شه‌ش بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه چه‌ند تاوانێكی دزیكردنی موبایلی له‌ناو شاری سلێمانی ئه‌نجامدابوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ناوبازاڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت".
ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (أ، ق، ص لەدایكبووی 1992) به‌ناسنامه عه‌ره‌ب بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانه‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها شه‌ش بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌بووه".
س،ر
س،ر
بیروڕا


