کوردستانی

مەیدانی ئاژەڵان لە سلێمانی تێکدرا و هۆکارەکەی ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەیدانی ئاژەڵان لە سلێمانی تێکدرا و هۆکارەکەی ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لەلایەن بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی لە ناوچەی وڵوبە تێکدرا و پرۆژەی نیشتەجێبوونی لێ دروستدەکرێت.

عوسمان عارف، بەڕێوەبەری بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 مەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانی تێکدرا بە مەبەستی دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون بەناوی شاری ئەوینی دوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی هەبوونی  بۆنی ناخۆش و پاشماوەی ئاژەڵ دانیشتووانی ئەو سنوورە بەردەوام ناڕەزایەتی و سکاڵایان هەبوو، بۆیە بڕیاردرا بکرێتە شوێنی نیشتەجێبوون و ئەو مەیدانی لاببرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan