کوردستانی

وەزیری نەوتی عیراق: لەگەڵ هەرێم رێککەوتووین کە سۆمۆ نەوت بفرۆشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری نەوتی عیراق: لەگەڵ هەرێم رێککەوتووین کە سۆمۆ نەوت بفرۆشێت
مەودا میدیا -
 
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووین کە سۆمۆ نەوت بفرۆشێت و لەگەڵ تورکیاشدا لە گفتوگۆداین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت.
 
ئەمڕۆ 3ی ئایاری 2023 هەیان حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عیراق لە دیداری عیراق رایگەیاند "ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووین کە کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) لەمەودوا نەوتی هەرێم هەناردە بکات و بیفرۆشێت".
 
باسی لەوەشکردووە "تاکە کۆمپانیا کە مافی هەیە نەوتی عیراق هەناردە بکات و بیگوازێتەوە کۆمپانیای سۆمۆیە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "گفتوگۆکانمان لەگەڵ تورکیادا بەردەوامە و لەهەوڵداین کە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە".
 
وتوشیەتی "لە ئێستادا بەندەری بەسرە لە قۆناغی نۆژەنکردنەوەدایە و توانای هەناردەکردنی 900 هەزار بەرمیلی هەیە، بوومەلەرزەکەی تورکیاش زیانی زۆری گەیاندووە بە بۆری گواستنەوەی نەوتی عیراق".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan