کوردستانی
هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنێت هۆکاری سەرەکیی ئەم بەرزبوونەوەیەی ئێستای دۆلار بۆ ئەو ماستەر کارتانە دەگەڕێتەوە کە پارەیەکی زۆریان پێ راکێشراوە لە وڵاتانی دەرەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ماستەر کارتەی هاوڵاتییان یاخود بازرگانان کە بڕە پارەیەکی زۆریان لە وڵاتانی دەرەوە پێڕاکێشراوە".
باسی لەوەشکرد "ئەو ماستەر کارتانەی کە بڕە پارەیەکی زۆری پێڕاکێشراوە لە ئێستادا وەستێنراون بەهۆکاری ئەوەی بووتە جێی پرسیاری بانکەکان".
وتوشیەتی "تەنها بە چارەسەرکردنی ئەو ماستەر کارتانە بەهای دۆلار دادەبەزێتەوە و وەکو نرخی بازاڕی ئاسایی لێدێتەوە".
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی روونیشیکردەوە "ئەو بازرگانانە بۆنموونە دەچن 20 ماستەر کارت لە دوبەی یان تورکیا دادەنێت و دواتر لێرەوە لە بانکەکان دینار دادەنێت و لەو وڵاتە لەڕێگەی ئامێری ATMەوە دەیانکاتەوە بە دۆلار بە نرخی 135 هەزار دینار".
ئەوەشی ختسەڕوو "بانکەکان حەقی خۆیانە کە ئەم ماستەر کارتانەیان راگرتووە، چونکە دەپرسن کە ئایا ئەم هەموو پارەیە چۆن راکێشراوە، بەم هۆیەوە رێژەی حەواڵەکردنی پارە کەم دەبێتەوە و خواستی حەواڵەکردنی دۆلار بەرز دەبێتەوە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار".
بیروڕا


