کوردستانی

وەزارەتی شارەوانی: لە 20 رۆژدا 11 هەزار ماڵ پارەی قەرزی ئاویان داوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی شارەوانی: لە 20 رۆژدا 11 هەزار ماڵ پارەی قەرزی ئاویان داوەتەوە
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت لەماوەی تەنها 20 رۆژدا زیاتر لە 11 هەزار هاوبەشی ئاو پارەی قەرزی ئاویان داوەتەوە حکومەت و نزیکەی 400 ملیۆن دینار لێخۆشبوون لە قەرزی کرێی ئاو بۆ هاوڵاتییان کراوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە هەفتەکانی رابردوودا وەک ئاسانکاریی و پاڵپشتییەک بۆ هاوڵاتییان و لەسەر داوای وەزارەتەکەمان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندیدا بۆ لێخۆشبوون لە بەشێکی قەرزی کرێی ئاوی هاوڵاتییان ".
 
باسی لەوەشکردووە "وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار دەستبەجێ بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی کرێی ئاو بەڕێژەی %15 ".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە کە تەنها لەماوە 20 رۆژدا زیاتر لە 11 هەزار هاوبەش سودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی رێژەی %15ی کرێی ئاو ".
 
وتوشیەتی "ئەو ئامارە هەریەک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و كۆیە و سۆران و زاخۆ و ئاكرێ و كەلار و گەرمیان و ڕاپەڕین ".
 
هەر لە هەمان ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاردا هاتووە "لە ماوەی ئەو 20 رۆژەدا بە بڕی  395،905،989دینار لێخۆشبوون بۆ هاوڵاتییان کراوە و تاوەکو ئێستاش هاوبەشانی ئاو بەردەوامن لە مامەڵەی سوودمەندبوون، بڕیارەکەش تاوەکو رۆژی 10ی ئایاری 2023 کاریپێدەکرێت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan