کوردستانی

لەبارەی ناردنی 400 ملیارەکەوە بۆ هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی ناردنی 400 ملیارەکەوە بۆ هەرێم
مەودا میدیا -
 
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت کە بڕیار وایە سەرەتای هەفتەی داهاتوو حکومەتی عیراقی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 فارد عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە رووداوی راگەیاند "وابڕیارە هەفتەی داهاتوو 400 ملیار دینارەکەی هەرێم بنێردرێت و لەرێگەی لە رێگەی هەردوو بانکی رەشید و رافیدەینەوە دەبێت ".
 
باسی لەوەشکردووە "لە هەریەکە لە بانکەکانی رەشید و رافیدەین هەژماری بانکی بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و هەر یەکەیان 200  ملیار دینار دەخەنە سەر هەژمارەکان ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan