کوردستانی

سبەی بڕیارێکی گرنگ لەبارەی هەڵەبجەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی بڕیارێکی گرنگ لەبارەی هەڵەبجەوە دەدرێت
مەودا میدیا -
 
لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق، سبەی خوێندنەوەی دووەم و کۆتایی دەکرێت بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 غەریب محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکێتیی پارێزەری سەرسەختی هاوڵاتییان بووە و لەسەر داواکاریی فراکسیۆنی یەکێتی سبەی پێنجشەممە بەرواری 4ی ئایاری 2023 خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەمەش کۆتا خوێندنەوەیە بۆ ئەو پرسە ".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای یەکلاییکردنەوەی پرسی هەڵەبجە، بودجەی تایبەت بە خۆیان دەبێت و بوار دەڕەخسێت بۆ دامەزراندن لەو پارێزگایە و لە کاتی هەڵبژاردندا کورسی تایبەت بەخۆی دەبێت".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای پەسەندکردنی بودجە، ئەو پلانانەی یەکێتی هەیەتی بۆ بووژاندنەوەی هەڵەبجە و کۆی شارەکانی دیکەی کوردستان دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە".
Qaiwan
Qaiwan