کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ژیان و ئارامیی خەڵکە خۆشەویستەکەمان ھێڵی سوورە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: ژیان و ئارامیی خەڵکە خۆشەویستەکەمان ھێڵی سوورە
مەودا میدیا -
 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی کرد و رایدەگەیەنێت بەھەمووشێوەیەک دژی یاساشکێنی و ھەر ھەوڵێک بوەستنەوە کە ئامانجەکەی دروستکردنی پشێوی و ناسەقامگیرییە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی کرد و رایگەیاند "پاراستنی سەقامگیریی ھەرێم و سەلامەتیی خەڵکەکەی ئەرکی ئێوەیە".
 
لەو کۆبوونەوەیەدا هەریەک لە شێخ ئەحمەد حەمە کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و لیوا روکن عومەر ساڵح، سەرۆکی ئەرکانی ھێزەکانی 70 و ھیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی  کۆماندۆی کوردستان ئامادەبوون.
 
 سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسی لەوەشکرد "پاراستنی سەقامگیریی ھەرێم و سەلامەتیی خەڵکەکەی ئەرکی ئێوەیە، بۆیە ھەماھەنگی بەردەوام و چالاکییە ھاوبەشەکانی نێوان دەزگا ئەمنییەکان فاکتەرێکی گرنگی بەدیھێنانی ئەو ئامانجە باڵایە و پاراستنی بەرژوەندییە گشتی و نیشتمانییەکانە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو " ژیان و ئارامیی خەڵکە خۆشەویستەکەمان ھێڵی سوورە و بەھەمووشێوەیەک دژی یاساشکێنی و ھەر ھەوڵێک بوەستنەوە کە ئامانجەکەی دروستکردنی پشێوی و ناسەقامگیرییە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan