کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: لە دۆخێکدا نین بیر لە هەناردەکردنی گاز بکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: لە دۆخێکدا نین بیر لە هەناردەکردنی گاز بکەینەوە
مەودا میدیا - 
 
 جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لە دۆخێکدا نین بیر لە هەناردەکردنی گاز بکەینەوە لە ئێستادا، هاوڵاتییانی سنووری سلێمانی دڵخۆش نین و ناڕازین لە دابەشکردنی داهاتەکانی کوردستان.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پانێڵی دیداری عیراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە بەغدا رایگەیاند "رێککەوتنی کۆتایی نێوان هەرێم و بەغدا زەمینەیەکی باشی رەخساندووە بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز و یاسای بودجە".
 
باسی لەوەشکردووە " گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵکو گرنگ ئەوەیە داهاتی نەوت بە شێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە دابەش بکرێت و بەشێکی گرنگی ئەم داهاتە بەکاربهێنین بۆ گەشەپێدانی ئابووری و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و رەخساندنی هەلی کار".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هاوڵاتییانی سلێمانی نە دڵخۆشن و نە رازیشن بەو دابەشکردنەی داهات لە هەرێمی کوردستان".
 
روونیشی کردووەتەوە "هیوا خوازم دوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی عیراق، لە کوردستانیش دوای نزیکەی دە ساڵ ببینە خاوەنی یاسای بودجە کە بە شێوەیەکی دادپەرەورانە و شەفاف بەسەر هەموو شار و ناوچەکاندا دابەش بکرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan