کوردستانی
بلوارەکانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە سێ هەزار گوڵ دەڕازێندرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بلواری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە زیاتر لە سێ هەزار گوڵ دەڕازێندرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "بۆ سەوزکردنی زیاتری شاری سلێمانی، لەدرێژەی هەڵمەتە خزمەتگوزارییەکاندا، تیمەکانیان هەستاون بە رواندنی زیاتر لە سێ هەزار گوڵی هەمیشەیی".
باسی لەوەشکردووە "تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان و بەهاوکاریی کۆمپانیای جێبەجێکار هەستاون بە ئەنجامدانی ئەم کارە لە بلواری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم هەڵمەتە بەردەوامیی دەبێت و نزیکەی 15هەزار گوڵی رەنگاورەنگ لەخۆدەگرێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


