کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئایار و سبەینێ هەینی 5ی ئایاری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پینجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور  دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 14 بۆ 30 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە  هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەجۆرێک، پلەكانی گەرما لەنێوان 18 بۆ 34 پلە دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan