کوردستانی
بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دوو تۆمەتبار دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە دوو چالاكی جیادا دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە دوو چالاكی جیادا دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركرد.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "لەچالاكییەكدا و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نووسینگەی بەكرەجۆ بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر تۆمەتبارێك دەستگیركراو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا، لەئێستادا تۆمەتبار (ش،م،ف لەدایكبووی 2000) بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
ئاماژە بەوەکراوە "لەچالاكییەكی دیکەدا و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتن تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بەكارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەرە بووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ت،س،س لەدایكبووی 2002) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "پێشتر تۆمەتبار بەهەردوو مادەی ( 446 و 443 لەیاسای سزادان) لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی داواكراو بووە".
س.ر
س.ر
بیروڕا


