کوردستانی

بە تۆمەتی بردنی ئۆتۆمبێلێک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی بردنی ئۆتۆمبێلێک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە ئۆتۆمبێلێكیان بەزەبری چەك لە هاوڵاتییەك سەندبوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك پەیوەندی بەبەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دەكات كە ئۆتۆمبێلەكەی لێسەندراوە، مەفرەزەكانی پۆلیس بەدەم پەیوەندییەكەی سكاڵاكارەوە چوون و  دوای ڕوبەڕوبوونەوەی تۆمەتباران لەگەڵ مەفرەزەكانی پۆلیس و هەوڵدان بۆ هەڵاتن توانرا تۆمەتباران دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە لە هاوڵاتییەكەیان سەندبوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران، (أ،ع،ح   و ت،س،ص) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، تۆمەتباران چەند فەرمانێکی گرتنیان  هەبووە لە چەند بنکەیەکی دیکە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan