کوردستانی
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجامدەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی پاككردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان، هێزی پێشمەرگە بە هاوبەشیی لەگەڵ سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجامدا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئایاری 2023 بڵاویكردەوە، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەنێوان هەریەك لە هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە رۆژئاوای رووباری دیجلە ئەنجامدراوە.
بەپێی زانیارییەكانی دەست مەودا میدیا كەوتووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەی سوپای پێشمەرگە و عیراق بەمەبەستی پاككردنەوە و توندوتۆڵكردنی بۆشاییە ئەمنییەكانی ناوچەكە بووە.
هاوكات بەشێك لە وێنەكانی ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.
ژ.ع
ژ.ع
بیروڕا


