کوردستانی

‏هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


‏هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە لە بەربەستكردنی سایدی چوونەخوارەوەی دووسایدی تونیلی پێشڕەو بۆ پارکی هەواری شار و داوادەكات شۆفێران رێگەی دەباشان لەبری ئەو رێگەیە بەكاربهێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئایاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "دووسایدی تونێلی پێشڕەو بۆ پارکی هەواری شار، سایدی چوونەخوارەوە بۆ پارکی هەواری شار بەربەستكراوە و كاری تێداەدەكرێت".

ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی داچوونی شەقامەکەوە ئەو رێگەیە بەربەستکراوە و بەوهۆیەوە کاری تێدادەکرێت، داوای لە شۆفێرانیش کردووە، هەتا کردنەوەی شەقامەکە رێگەی دەباشان لەبری ئەو شەقامە بەكاربهێنن.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan