کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نوێ دەداتە كۆمپانیاكانی تایبەت بە مامەڵەی ئۆتۆمبێل
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان تایبەت بە رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی هاوەردەکردن، گواستنەوە، فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە نووسراوێكی فەرمی رێنمایی نوێی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئایاری 2023، بە نووسراوێكی فەرمی كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هەمواری سێیەمی رێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021ی تایبەت بە رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی هاوەردەکردن، گواستنەوە، فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و پێشانگەکانی تایبەت بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بڵاوكردەوە.
لە بەشێكی رێنمایییەكەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە "پێویستە لەسەر گشت كۆمپانیەكان و پێشانگەكان لەكاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، گرێبەستی ستانداردی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە زمانی كوردی و عەرەبی بەكاربهێنێت بۆ ئۆتۆمبێلی كاتیی یان تۆماركراو".
یەكێكی دیكە لە خاڵەكانی هەمواری رێنماییەكەی وەزارەتی ناوخۆ روونیكردووەتەوە، پێویستە لەسەر كۆمپانیاكانی هاوردەكردن یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە هاوردەیان كردووە دوای تێپەڕبوونی یەك ساڵ بەسەر هاوردەكردنی، ئەگەر نەفرۆشرابێت لەو ماوەیەدا بە ناوی كۆمپانیا تۆماریبكات.
ژ.ع
ژ.ع
بیروڕا


