کوردستانی
دوو گەورە بازرگانی مادەی هۆشبەر لە هەرێم دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیركردنی دوو گەورە بازرگانی مادەی هۆشبەر راگەیەندرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئایاری 2023، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە "بە پشتبەستن بە زانیاریی ورد لەسەر باندێکی مەترسیدار کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، دوای رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانمان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو کەیسە دەستپێکرد".
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، پاڵپشت بە بەدواداچوونی جوڵە و کارەکانیان و چاودێریکردنیان، توانراوە بەڵگەی پێویست بەدەست بهێندرێت و لە بەرئەنجامی لێکۆڵینەوە مەیدانییەکانیان، شەوی چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانراوە دوو بازرگانەكەی مادەی هۆشبەر دەستگیربكرێن.
ئاماژە بەوەشكراوە "بە هاوکاریی و هەماهەنگیی هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەواڵگریی ناوخۆی بەغدا، ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی مادەهۆشبەرەکان توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م.ک.ع) و (ع.ٲ.ن) دەستگیربكرێن كە بە رەگەز کوردن و دانیشتووی هەرێمی کوردستانن".
بەپێی راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەو دوو بازرگانە مەترسیدارە لە پارێزگای سلێمانی دەستگیركراون و لەمیانەی ئۆپەراسیۆنەكەدا دەستیشگیراوە بەسەر بڕی یەک کیلۆ و 500 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) .
ژ.ع

بیروڕا