کوردستانی

پیاوێکی بەتەمەن خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێکی بەتەمەن  خنکا
مەودا میدیا-

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەك رەوانەی پزیشكی دادورەیی قەزای كەلار كراوە و دەركەوتووە ئەو هاوڵاتییە پیاوێكی بەتەمەنە و بەهۆی خنكان بە ئاو گیانی سپاردووە.
 
عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ئەمشەو پێنجشەممە 4ی ئایاری 2023 رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی هاوڵاتییەک بە ناوی (خەلیل عەلی سمین) لەدایکبووی ساڵی 1949 هێندرایە پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار، کە بەهۆی خنکان بەئاو گیانیلەدەستدابوو".

ئەو ئەفسەرەی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكردووە، بە وتەی کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە بەتەمەنە، نەخۆشی دەروونیی هەبووە و ماڵیان لە نزیک کۆمپانیای گاردینە، کاتژمێر یەکی شەوی رابردوو پاش ئەوەی دەرمانەكانی خواردووە لەماڵ چووەتەدەرەوە و کەوتووەتە گۆمێکی ئاوەوە.

هەر بەپێی وتەی كەسوكاری ئەو هاوڵاتییە كە خنكاوە، گۆمەكە تایبەت بووە بە کۆمپانیای گاردین و بۆ شوشتنی ئۆتۆمبێلەکانیان دروستیانکردووە، هاوكات هیچ سکاڵایەکیان تۆمارنەكردووە، پاش ئەنجامدانی رێکارە پزیشکییەكانیش تەرمەکەیان رادەستکراوەتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan